پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتیی هەرێم خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ.
رۆژی چوارشەممە 12 ی شوباتی 2025، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان، بۆ مانگی کانوونی دووەمی ئەم ساڵ کە بڕەکەی 51 ملیار و 895 ملیۆن و 457 هەزار بە شێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.
رۆژی 5 ی شوباتی 2025، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، گفتوگۆ لەسەر ڕێکخستنەوەی داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2025 کرا و بڕیاردرا بە ڕاسپاردنی وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ ناردنی بەشی گەنجینەی فیدراڵ بۆ مانگی کانونی دووەمی ساڵی 2025 بۆ سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ.