پۆڵه‌تیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
له‌سه‌ر بڕیارى رێبوار ته‌ها پارێزگارى كه‌ركوك، بیناى نه‌خۆشخانه‌یه‌كى 200 قه‌ره‌وێڵه‌یى، له قه‌زاى حه‌ویجه و به گوژمه‌ى 44 ملیار دینار نۆژه‌نده‌كرێته‌وه.
له‌باره‌ى پرۆژه‌كه‌وه رێبوار ته‌ها پارێزگارى كه‌ركوك به پۆڵه‌تیك پرێسى وت: هه‌موو كه‌س پێویستى به نه‌خۆشخانه هه‌یه، نه‌خۆشخانه ئه‌وه‌نییه بۆ لایه‌نێك و پێكهاته‌یه‌ك بێت، بۆ مرۆڤایه‌تییه.
له‌وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌دا كه چى به‌و كه‌سانه ده‌ڵێیت كه ده‌ڵێن رێبوار ته‌ها جیاوازى ده‌كات وتى: ئه‌وه‌تا ئێمه له حه‌ویجه‌ین، هیچ جیاوازى ناكه‌ین، به ئیشه‌كانمان وه‌ڵامى ئه‌وانه ده‌ده‌ینه‌وه كه وا ده‌ڵێن.
وتیشى: كه‌ركوك شارێكى جوانه جوانتریشى ده‌كه‌ین، به‌م ئیشانه جوانترى ده‌كه‌ین، ئه‌وه نیه‌تى دڵمانه چونكه ئه‌وه سیاسه‌تى مام جه‌لال بوو.