پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بە فەرمانی رێبوار تەها، سبەی لە پارێزگای کەرکوک پشووی فەرمییە.
رۆژی چوارشەممە، 12ی شوباتی 2025 نووسینگەی راگەیاندنی پارێزگاری کەرکوک رایگەیاند، بە فەرمانی رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک، سبەی بەبۆنەی ناوەڕاستی مانگی شەعبان، دەوامی فەرمی لە دامودەزگەکانی حکومەت و خوێندنگەکان رادەگیرێت.
پشووەکە، دەزگا ئەمنی و خزمەتگوزارییەکانی پارێزگاکە ناگرێتەوە.
بەگوێرەی نووسینگەی پارێزگاری کەرکوک، زانکۆ و کۆلیژ و پەیمانگەکان بەپێی پلان و پابەندییەکانیان، سەرپشککراون لەوەی ئەو رۆژە دەکەنە پشوو یان نا.
شەوی 14ی شەعبان بۆ بەرەبەیانیی رۆژی 15ی شەعبان، کە دەکاتە سبەی، پێی دەگوترێت ناوەڕاستی شەعبان یان بەرات.