ڤلادیمیر پووتین پشتگیری خۆی بۆ سووریا دووپاتدەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆشکی سەرۆکایەتی رووسیا (کریملین) بڵاویکردەوە، سەرۆکی رووسیا و سەرۆکی دەسەڵاتی سووریا بە تەلەفۆن قسەیان کرد، دەشڵێت، سەرۆکی وڵاتەکەیان “پاڵپشتیی مۆسکۆی بۆ یەکگرتوویی خاکی سووریا دووپاتکردەوە.”

رۆژی چوارشەممە، 12ی شوباتی 2025، کریملین بڵاویکردەوە، ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا و ئەحمەد شەرع سەرۆکی دەسەڵاتی سووریا بە تەلەفۆن قسەیان کرد، کریملین دەشڵێت، “ڤلادیمیر پووتین هیوای سەرکەوتنی بۆ ئەحمەد شەرع خواست لە چارەسەرکردنی کێشەکان بە جۆرێک کە لە سوودی گەلی سووریا بێت”.

کریملین لە راگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەشکرد، دوو سەرۆکەکە هاوڕابوون لەسەر بەردەوامی پەیوەندییەکانیان، هەروەها پووتین ئامادەیی رووسیای بۆ دابینکردنی هاوکاری مرۆیی بۆ سووریا دووپاتکردوەتەوە.

رووسیا بە یەکێک لە دیارترین پاڵپشتیکارانی حکومەتی پێشووی سووریا دادەندرا، رۆژی 8ی کانوونی یەکەمی رابردوو، گرووپە ئۆپۆزیسیۆنەکانی ئەوکاتی سووریا حکومەتی بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریایان رووخاند و  ئەسەد و بەشێکی خێزانەکەی چوونە رووسیا.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا