پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ چوارشەممە (12ی شوباتی 2025)، لەتیف جەمال رەشید، سەرۆککۆماری عێراق بە سەردانێکی فەرمی بەرەو ئیمارات بەڕێکەوت.
لە بەیاننامەیەکدا لە نووسینگەی راگەیاندنی خۆیەوە کە وێنەیەکی دەست “پۆڵەتیک پرێس” کەوتووە، تێیدا هاتووە “سەرۆکی کۆمار بە سەردانێکی فەرمی بەرەو ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بەڕێکەوت”.
لە بەیاننامەکەدا باس لە ئەجێندای سەردانەکەی سەرۆککۆماری عێراق نەکراوە.
ئەمە لەکاتێکدایە وەفدێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیران و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە ئیماراتن.