قائیمقامیەتی سلێمانی: لە مانگی یەکی ئەمساڵدا 16 شوێن داخراون

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، ئاماری ئەو کار و چالاکیانەی لیژنە هاوبەشەکان، کە لە مانگی 1دا لە سنوری شاری سلێمانی ئەنجامیانداوە، دەریدەخەن هیچ حاڵەتێکی دادگا تۆمارنەکراوە و بڕی 14 تۆن و 991 هەزار و شەش سەد کیلۆگرام مەوادی ماوەبەسەرچوو لەناوبراون.

قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە،” پشتبەست بەو داتا و زانیارییانەی لە قائیمقامیەتی سلێمانی تۆمارکراون، لەماوەی یەک مانگدا، لە بەرواری 1/1/2025 تاوەکو 1/2/2025، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی 6,276  سەردانیان بۆ بازار و شوێنە گشتییەکانی شاری سلێمانی ئەنجامداوە، لەو سەردانانەشدا 154 حاڵەتی ئاگادارکردنەوە و 376 حاڵەتی سەرپێچی جۆراوجۆر تۆمارکراوە”.

ئاماژەی بەوەکرد، لە ئامارەکەدا هاتووە، لەم مانگەدا هیچ حاڵەتێکی دادگا تۆمار نەکراوە، 16 شوێنی گشتی و بازرگانیش داخراون، ئەو شوێنانەشی کە رووبەڕووی داخستن بوونەتەوە بەهۆی دووبارە ئەنجامدانی سەرپێچی و پابەندنەبوونیان بووە، بەو رێنمایانەی کە پێشتر لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانەوە پێیاندرابوون.

ڕوونیکردەوە، دوایین ئامار، وردەکاری کار و چالاکییەکانی دیکەی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە مانگی کانوونی دووەمی خستوەتەڕوو، کە لیژنەکان توانیویانە لەو مانگە دا بری 14 تۆن و 991 هەزار و شەش سەد کیلۆگرام تۆن مەواد لەناو ببەن، هەروەها بەبڕی 52 ملیۆن و 250 هەزار دینار، سزای هەموو ئەو شوێنانە بدەن کە پابەندی رێنماییەکانی سەلامەتی و تەندروستی و ڤێتێرنەری نەبوون و ئەو بڕە پارەیەی کە وەک غەرامە وەرگیراوە بە پێی رێنماییەکان دەخرێتەوە سەر داهاتی گشتی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا