ڕەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی ڕایگەیاند، كاركردن بە سیستمی پارەدانی ئەلكترۆنی لە فەرمانگەکانی کارتی نیشتیمانی دواخرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە12ی شوبات، بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی بڵاویکردەوە،” سەرجەم هاوڵاتیانی دانیشتووی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە ئاگادار دەكەینەوە، كە كاركردن بە سیستمی پارە دانی ئەلكترۆنی واتا( كارتی بانكی) لە فەرمانگەكانی كارتی نیشتیمانی دواخرا”.

ئاماژەی بەوەکرد، دواخستنی کارکردن بەو سیستمە لە 16/2/2025 بۆ 2/3/2025  دەبێت، بەهۆی ئەپدەیتكردنی سێرڤەری مەركزی كارتی نیشتیمانی لەلایەن ڕەگەزنامەی گشتی بغداد.

هاوکات، داوای لەهاوڵاتییانی سنوری پارێزگای(سلێمانی ، هەڵەبجە) کرد، ڕۆژی پێنجشەمە بەرواری  13/2/2025 سەردانیان نەکەن لە فەرمانگەکانی کارتی نیشتیمانی لەسنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە لەبەرئەوەی هیچ مامەڵەیەک ڕایی ناکرێت تا ئاگاداری بڵادەکەنەوە لە ڕۆژی دەست پێکردنەوەی کاروباری هاوڵاتییان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا