دوو 100 هەزار دیناریی دەدرێت بە خانەنشینانی هەرێمی کوردستان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، نوسراوێکی ئاراستەی سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە و داوایکردووە کە 100 هەزار دیناری ‘باشکردنی بژێوی’ بۆ خانشینانی هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت.

سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، دوو 100 هەزار دیناریی دەدرێت بە خانەنشیان؛ یەکەمیان لە یاسای خانەنشینیی یەکگرتووی عێراق هەیە و ئەوانەی مووچەکانیان لە 500 هەزار دینار کەمترە، ئەو بڕە پارە زیادەیە بۆ باشترکردنی بژێویان خەرج دەکرێت.

روونیکردەوە، 100 هەزاری دووەمیان بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقە بۆ ئەوانەی مووچەکانیان کەمترە لە ملیۆنێک دینار کە لە ئێستادا بە بڕیاری حکومەتی ناوەندی تەنها خانەنشینانی عێراق وەریدەگرن.

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت، داوایەکی ئاراستەی سەرۆکوەزیران کردووە کە 100 هەزار دووەم بۆ خانەنشینانی هەرێم خەرجبکرێت و لە ئەگەری جێبەجێکردنی داواکەی، خانەنشینانی هەرێمی کوردستانیش هاوشێوەی خانەنشینانی عێراق دوو 100 هەزار دیناریی وەردەگرن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا