پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر ئاژه‌ڵێك و بڕێكی زۆر گۆشتی هندی قه‌ده‌غه‌كراودا ده‌گرن، كه له ده‌ره‌وه‌ی كوشتارگه و به‌بێ پشكنینی ڤێتێرنه‌ری و ته‌ندروستی سه‌ریان بڕیووه.
ئەمڕۆ چوارشەممە12ی شوبات، قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە،” له‌راپۆرتی لیژنه هاوبه‌شه‌كاندا هاتووە له‌سه‌ر زانیاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش و دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی دادوه‌ر، لیژنه‌ی سێی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌تی سلێمانی سه‌ردانی ماڵێكی كردووه له گه‌ڕه‌كی سه‌رچنار و ده‌ستیان به‌سه‌ر 184 كیلۆگرام گۆشتی هندی قه‌ده‌غه‌كراودا گرتووه”.
ئاماژەی بەوەکرد، به‌پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ، هاورده‌كردنی گۆشتی هندی قه‌ده‌غه‌یه و له‌هه‌ر شوێنێكدا ده‌ستی به‌سه‌ردابگیرێت، ته‌واوی گۆشته‌كه له‌ناوده‌برێت و له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانییه‌وه خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
ئەوەشی خستەڕوو، بێجگه له ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی گۆشته هندییه‌كه، خاوه‌ن ماڵه‌كه ئاژه‌ڵێك (گوێره‌كه‌یه‌ك)ـی به‌ده‌ر له رێنمایی و به‌بێ پشكنینی ڤێتێرنه‌ری و ته‌ندروستی سه‌ربڕیووه، كه كێشه‌كه‌ی 160 كیلۆگرام بووه، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی باڵای قائیمقامیه‌ته‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
له‌راپۆرتی لیژنه هاوبه‌شه‌كاندا ڕوونکراوەتەوە، بۆ له‌ناوبردنی به‌شێوه‌یه‌كی زانستی، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ته‌واوی گۆشته هندییه‌كه و ئاژه‌ڵه سه‌ربڕاوه‌كه ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێترێنه‌ری سلێمانی ده‌كرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.