لە گوندی شۆراوی سەر بە ئیدارەی گەرمیان بۆمب بە ئۆتۆمبێلێکدا تەقیەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە گوندی شۆراوی ناحیەی نەوجول بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلێکدا تەقیەوە و بەگوێرەی زانیارییەکان جگە لە زیانی ماددی، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی شوبات، وەهاب ئەحمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی نەوجول رایگەیاند، لە گوندی شۆراوی سەر بە ناحیەی نەوجول بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا هایلۆکس تەقیەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە رووداوەکەدا جگە لە زیانی ماددی، هیچ زیانێکی گیانی نەکەوتووەتەوە.”

بەگوێرەی زانیارییەکانی بەڕێوەبەری ناحیەی نەوجول، گوندەکە گوندێکی چۆڵکراوە دەکەوێتە سنووری نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان، ناشزانرێت بۆمبەکە کۆنە یان نوێیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا