وەزارەتی ناوخۆ: تۆمارکردنی سەرەتا و خەرجیی ژینگەی ئۆتۆمبێلی کارەبایی هەڵگیرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی ناوخۆ بڵاویکردەوە، بەمەبەستی هاندانی هاووڵاتییان بۆ بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی، تۆمارکردنی یەکەم جار و وەرگرتنی پارەی ساڵانەی ژینگەی لەسەر هەڵدەگیرێت.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، لەژێر رێنمایی ژمارەی 2ـی ساڵی 2025 و بەبڕیاری رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەر ئۆتۆمبێلێکی کارەبایی لە رۆژی 16ـی شوباتی 2025ەوە تۆماربکرێت، هیچ پارە و رسووماتێکی دارایی لەبەرامبەر تۆمارکردن یاخود بڕە پارەی یاسایی ساڵانەی ژینگەی لێ وەرناگیرێت.

راشیگەیاند، بڕیارەکە بەمەبەستی هاندانی هاووڵاتییانە بۆ بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی و کەمکردنەوەی مەترسییەکانی پیسبوونی ژینگەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا