پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆکی ئەمریکا و پادشای ئوردن باسیان لە هەنگاوەکانی راگواستنی دانیشتوانی غەززە کرد. سەرۆکی ئەمریکا وتی لکاندنی کەرتی رۆژئاوا بە ئیسرائیلەوە پلانێکی سەرکەوتوو دەبێت و شای ئوردونیش دەڵێت هەر کارێک لەبەرژەوەندیی وڵاتەکەی بێت دەیکات.
رۆژی سێشەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە کۆشکی سپی پێشوازی لە شا عەبدوڵڵای دووەم، پادشای ئوردن کرد و باسیان لە پلانی راگواستنی غەززەییەکان کرد بۆ دەرەوەی کەرتەکە.
بەگوێرەی راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان، پاشای ئوردن سەبارەت بە پێشوازیکردن لە فەلەستینییەکان بە ترەمپی وتووە: “دەبێت بەرژەوەندییەکانی هەمووان لەبەرچاو بگیرێن”. هەروەها سەبارەت بە تەرخانکردنی زەوی بۆ فەلەستینییەکان، پادشای ئوردن وتی، “ئەوەی باشترینە بۆ وڵاتەکەم دەیکەم”.
لای خۆیەوە ترەمپ جەختی لەوە کردەوە کە “فەلەستینییەکان لە شوێنێکی دیکەی دەرەوەی غەززە سەلامەت دەبن” و لە میسر و ئوردن زەوییان بۆ تەرخان دەکەن تێیدا بژین.
شای ئوردن جەختی لەوەکردەوە کە دەبێت چاوەڕێی پلانی میسڕ بکەن لەبارەی پلانەکە و بەگوێرەی میدیای ئەمریکیش، ترەمپ جەختی لەوە کردەوەتەوە و وتویەتی کە “بە رێژەی 99% لەگەڵ میسر دەگەینە جۆرێک لە رێککەوتن”.
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی بە لکاندنی کەرتی رۆژئاوا (غەززە) لەلایەن ئیسرائیلەوە ناوی بردووە “سەرکەوتوو دەبێت”.
سەرۆکی ئەمریکا لەمیانی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ شای ئوردن جەختیشی کردەوە کە “شەممە دوا وادەی حەماسە بۆ ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکان”.