نرخی ئەمڕۆی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نرخی نەوت لە سەرەتای مامەڵەکانی رۆژی چوارشەممەدا دابەزینی بەخۆیەوە بینی، ئەمەش پاش بڵاوبوونەوەی راپۆرتێک کە دەریخستووە ئاستی کۆگاکانی نەوتی خاوی ئەمریکا بەرزبووەتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی 36 سەنت کە دەکاتە 0.47% دابەزیوە و گەیشتووەتە 76 دۆلار و 64 سەنت، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی رۆژئاوای تەکساسی ئەمریکیش 37 سەنت کە دەکاتە 0.5% دابەزیوە و بە 72 دۆلار و 95 سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.

شایەنی باسە ئەم دابەزینە کۆتایی بە بەرزبوونەوەکانی سێ رۆژی رابردوو هێنا کە تێیدا نرخی هەردوو جۆرەکەی نەوت نزیکەی %3.7 بەرزبووەوە.

داتاکانی دامەزراوەی نەوتی ئەمریکی ڕۆژی سێشەممە دەریخست کە کۆگای نەوتی خاو لە ئەمریکا کە گەورەترین بەرهەمهێنەر و بەکاربەری نەوتی جیهانە، لە هەفتەی کۆتایی هاتنی 7ی شوباتدا یەک ملیۆن و 400 بەرمیل بەرزبووەتەوە.

هەروەها داتاکانی دامەزراوەی نەوتی ئەمریکی دەریخستووە کە کۆگاکانی بەنزین بە بڕی 2 ملیۆن و 51 هەزار بەرمیل کەمبوونەوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا