فراکسیۆنی یەکێتی سوپاسی دادگای فیدراڵی دەکات

پۆڵەتیک پرێس

فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا، سوپاسی دادگای فیدراڵی دەكات بۆ رەتكردنەوەی سكاڵای هەڵوەشاندنەوەی وەزارەتی شەهیدانی هەرێم و دەشڵێت، خزمەتكردنی وارس و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان ئەركێكی پیرۆزو گەورەیە.

دەقی راگەیەنراوەکە…

سوپاسی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق دەکەین، کە سکاڵای هەڵوەشاندنەوەی وەزارەتی شەهیدان و کاروباری ئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستانی رەتکردەوە.

خزمەتکردنی وارس و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوانی کوردستان، ئەرکێکی پیرۆزو گەورەیە و پێویستی بە وەزارەت و دامەزراوەی تر هەیە کە بتوانێ لە ئاستی گەورەیی و پیرۆزیی ئەرکەکەدا بێت.

هیوادارین لە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر بایەخ و گرنگی و رۆڵ بدرێت بە وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان، چونکە هێشتا داواکاری رەوا و خزموتگوزاری پێویست ماون جێبەجی بکرێن بۆ خزمەتکردنی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان و کەیسی ئەنفال و کیماباران و جینۆسایدکردنی گەلی کوردستان.

فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا