پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
پاپای ڤاتیكان ڕه‌خنه له سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌گرێت له باره‌ی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كۆچبه‌ران و ده‌ڵێت، كۆچبه‌ران له ئه‌نجامی سیاسه‌تی چه‌وتی ده‌سه‌ڵاتدارانیان و هه‌ژاری و نه‌بوونی ئاساییشه‌وه ناچار بوون وڵاته‌كه‌یان به‌جێ بهێڵن.
رۆژی سێشه‌ممه، 11 ی شوباتی 2025، پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان له نامه‌یه‌كدا كه ئاراسته‌ی قه‌شه ئه‌مه‌ریكییه‌كانی كردووه، وتوویه‌تی، كۆچبه‌ران له ئه‌نجامی هه‌ژاری و نه‌بوونی ئاسایش و قۆستنه‌وه و چه‌وسانه‌وه و سیاسه‌تی چه‌وتی ڕژێمه‌كان و تێكچوونی ژینگه‌وه وڵاته‌كانیان به‌جێ هێشتووه.
پاپا فرانسیس له درێژه‌ی نامه‌كه‌یدا سه‌ركۆنه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكای كردووه كه نیازی وایه ژماره‌یه‌كی زۆری كۆچبه‌ران له وڵاته‌كه‌ی ده‌ربكات.
پاپای ڤاتیكان سیاسه‌تی تره‌مپی له‌م باره‌وه به ته‌نگژه‌یه‌كی گه‌وره و زیانگه‌یاندن به سه‌روه‌ری و شكاندنی ڕێزی كۆچبه‌ران ناو بردووه.