پۆڵه‌تیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دواى 15 رۆژ له مانگرن ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ مانگرتووانى شارى سلێمانى له‌سه‌ر داواى خۆپیشانده‌ران و پشتیوانانى مانگرتووان بڕیاریاندا مانگرتن هه‌ڵپه‌سێرن، دواى هه‌ڵپه‌ساردنى مانگرتنه‌كه‌یان راسته‌وخۆ ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران به مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى پشكنینى پزیشكى بۆیان، پزیشكێك ده‌ڵێت، له‌شى ئه‌م مانگرتووانە پێویستى به‌وه هه‌یه به‌خواردن ئاشنابكرێنه‌وه بۆیه پێویسته بۆماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك تا ده رۆژ له نه‌خۆشخانه له ژێرچاودێرى پزیشكدا خواردنیان پێبدرێت.
دڵشاد میرانى، كه یه‌كێك بوو له مانگرتووان دواى هه‌ڵپه‌ساردنى مانگرتنه‌كه‌یان له نه‌خۆشخانه قسه‌ى بۆ پۆڵه‌تیك پرێس كرد و وتى: ئێمه په‌یامه‌كانمان گه‌شت به دنیاى ناوخۆ و ده‌ره‌وه، ئه‌مڕۆ ئاپۆرایه‌كى گه‌وره‌ى جه‌ماوه‌رى، كه رۆژانى پێتشتریش پشتیوانمان بوون، به‌ڵام په‌یامى ئه‌مڕۆیان جیاواز بوو، به‌وه‌ى دوكان و بازاڕه‌كانیان داخست، بایكۆتى شوێنكاره‌كانى خۆیان كرد، پێیان وتین كه په‌یامه‌كانمان گه‌شتووه و داواكارییه‌كانمان زۆرى جێبه‌جێكراوه، ئه‌بێت مانگرتن بشكێنین و نه‌مرین، ئێمه به‌گوێى ئه‌و ئاپۆره جه‌ماوه‌رییه‌مان كرد و بڕیارماندا مانگرتن بشكێنین.
دڵشاد میرانى وتى: ئێمه مانگرتنه‌كه‌مان هه‌ڵپه‌ساردووه له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌ژێر ئه‌و خێمه‌ى ئێمه‌دا كۆمه‌ڵێك به‌ڵێن دراوه به‌تایبه‌تى له‌سه‌ر ئاستى په‌رله‌مانى عێراق له‌ناو خێمه‌كه‌ى ئێمه‌دا كۆبوونه‌وه‌یان كرد، بۆ جێبه‌جێكردنى بڕیاره‌كانى دادگاى فیدراڵى، كۆمه‌ڵێك بابه‌تى زۆرباشیان جێبه‌جێكرد، گرنگترینیان جێگیركردنى مووچه‌ى هه‌ر 12 مانگه‌كه‌ى ساڵى 2025 بوو، له‌و گرنگتر دۆسیه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان رێكخرایه‌وه و به نیشتمانى كرا له رێگاى سۆمۆوه.
پزیشكێكى پسپۆڕ له‌باره‌ى ته‌ندروستى مانگرتووانه‌وه وتى: دۆخى ته‌ندروستیان جێگیره و چاوه‌ڕێى ئه‌نجامى پشكنینه‌كان ده‌كه‌ین و هه‌ر ئه‌مشه‌و پشكنینه‌كان ده‌رده‌چن.
وتیشى: ده‌بێت له نه‌خۆشخانه بمێننه‌وه و بۆماوه‌ى حه‌وت تا ده رۆژى پێویسته خواردنیان له‌ژێر چاودێرى پزیشكى پسپۆڕدا پێبدرێت و له‌شیان ئاشنابكرێته‌وه له‌گه‌ڵ خواردن، ئه‌م ئاشناكردنه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر كۆنترۆڵ نه‌كرێت ده‌كرێت زۆر ترسناكتربێت له مانگرتنه‌كه، چونكه وه‌ك چۆن له‌شى ئه‌مان وه‌كو بارێكى له‌ناكاو مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ مانگرتنه‌كه كردووه، ئێستاش پێدانى خواردن پێیان به‌هه‌مان شێوه وه‌كو بارێكى له‌ناكاو مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كات.