مامۆستایان بڕیاری هەڵپەساردنی مانگرتنەکەیان دا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پاش 15 رۆژ لە خۆگرتنەوە لە خواردن، مامۆستایانی ناڕازی لەسەر داوای چین و توێژەکانی شاری سلێمانی بریاری شکاندنی مانگرتنیان دا.

ئەمڕۆ سێشەممە 11ی شوباتی 2025 لە گردبوونەوەیەکی جەماوەرییدا لەبەردەم خێمەی مانگرتوان کە بەشێکی زۆر لە چین و توێژەکانی شاری سلێمانی تێیدا ئامادەی بوون، مانگرتوان لەسەر داوای خەڵکی شاری سلێمانی  پاش 15 رۆژ لە خۆگرتنەوە لە خواردن ناڕازی کۆتاییان بە خەباتە مەدەنییەکەیان هێنا و مانگرتنیان شکاند.

بڕیارە پاش شکاندنی مانگرتنەکەیان مامۆستایان بەرەو نەخۆشخانە بەڕێ بکرێن بۆ ئەوەی لەژێر رێنمایی پزیشک دەست بە وەرگرتنەوەی خۆراک بکەنەوە.

مانگرتوان جەختیانکردەوە کە بەردەوام دەبن لە درووستکردنی فشار بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان بەشێوازی دیکەی مەدەنی.

13 مامۆستای ناڕازی لە رۆژی 28ی کانوونی دووەمەوە مانیان لە خواردن گرتووە، ئەمەش بەئامانجی بەدیهێنانی داواکارییەکانیانیان لە تەوتینکردنی مووچە و یەکلایکردنەوەی چارەنووسی مووچەکانیان، دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوە و دامەزراندن.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا