پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، بەبڕی زیاتر لە 200 ملیۆن دینار لەناو بازاڕی سلێمانی پڕۆژەیەکی گرنگی کارەبا جێبەجێدەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە11ی شوبات، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە،” بهبڕی زیاتر له 200 ملیۆن دینار پرۆژەیەكی گرنگی كارەبا لە ناو بازاڕی سلێمانی لەسەر بودجەی داهاتی %8ی کارەبا جێبەجێدەكرێت.
ئاماژەی بەوەکرد، پرۆژهكه لە دوو بەش پێكدێت، بەشی یەكەم بریتییه له گۆڕینی محەویلەی 1000 كەی ڤی ئەی بەردەم بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری كۆمەڵایەتی لە پشت قایمقامیەت، بەشی دووەمیش بریتییە لە چاكسازیی كردن و رێكخستنهوهی تۆڕی كارەبای بازاڕی دارەسوتاوەكە لەسەر فیدەری 303 ی مساعدی وێستگەی ناوەندی شار.
ڕوونیکردەوە، بودجهی پڕۆژهكه بریتییه له (201,040,000) دووسەد و یەك ملیۆن و چل هەزار دینار و بڕیارە لە ماوەی 65 رۆژدا تەواو بكرێت.