پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بارستەهەوایەکی سارد لە ئەورووپاوە دەگاتە ناوچەکانی هەرێم و بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، لە شەوی پێنجشەممەوە بەفربارین لە سەنتەری شارەکانی سلێمانی و دهۆک دەستپێدەکات.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی رایگەیاند، دواى نیوەڕۆى رۆژى پێنجشەممە رێکەوتى 13-2-2025 کەشى ناوچەکەمان دەگۆڕێت بۆ هەور و لەگەڵ هاتنى شەپۆڵێکى بەفر بارین و باران بارین و دەست پێکردنى نمە باران لەسەرجەم ناوچە جیاجیاکان.
روونیکردەوە، بارستە هەوایەکى سارد لە ناوەڕاستى ئەوروپاوە روو لە ناوچەکەمان دەکات پلەکانى گەرما زیاتر نزم دەکاتەوە بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان بۆیە شەپۆڵێکى بەفر بارین سەرجەمى ناوچە سنووریەکان و شاخاوییەکان دەگرێتەوە بە تایبەت ئەو ناوچە شاخاوییانەى بەرزیان لە (1000) مەترە بەفر بارینى دەبێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی کەشناسیی هەرێم، لە سەنتەرى پارێزگاى سلێمانى و سەنتەرى پارێزگاى دهۆک بە تێکەڵى لەگەڵ باران بەفریش دەبارێت شێوازى دابارین نمە باران و بارانى مامناوەند دەبێت بڕى بارانى پێشبینیکراو بە گشتى لە نێوان (12-18) ملم دەبێ.
زۆرترین کاتى بەفر بارین لە شەوى پێنجشەم لەسەر هەینى و کاتەکانى بەرەبەیانى رۆژى هەینى و لە دواى نیوەڕۆى ڕۆژى هەینى کاریگەرى ئەم شەپۆڵە لاواز دەبێت لەسەر ناوچەکەمان و بەڵام پلەکانى گەرما هەر بە نزمى دەمێنێتەوە .