ترەمپ: ئەگەر حەماس سەرجەم بارمتەکان بەیەکەوە ئازاد نەکات دەرگای دۆزەخیان بە روودا دەکەمەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هەڕەشەکانی بۆ حەماس دووپاتەکردەوە و رایگەیاند، ئەگەر تا رۆژی شەممە (15ی شوبات) سەرجەم بارمتەکان ئازاد نەکرێن دەرگای دۆزەخیان بەڕوودا دەکاتەوە.

ترەمپ رایگەیاند، پێشنیازی ناردنی فەڵەستینییەکانی کەرتی غەززەی بۆ میسڕ و ئوردن کردووە و ئەمجارە هەڕەشەی بڕینی هاوکارییەکانی بۆ ئەو دوو وڵاتە کردووە ئەگەر پەنابەرەکان وەرنەگرن.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێموایە ئوردن پەنابەر وەردەگرێت، خەڵک لە غەززە دەیانەوێت بچنە دەرەوە ئەگەر شوێنێکی گونجاویان بۆ دابین بکەین، پێموایە وڵاتانێک هەن دەتوانن ئەوە دابین بکەن.

لە لایەکی دیکەوە ترەمپ هەڕەشەکانی بۆ حەماس دووپاتەکردەوە و رایگەیاند، ئەگەر تا نیوەڕۆی رۆژی شەممەی داهاتوو سەرجەمی بارمتەکان پێکەوە ئازاد نەکرێن، دەرگای دۆزەخ بەڕووی بزووتنەوە فەڵەستینییەکەدا دەکاتەوە.

ترەمپ نیگەرانیی خۆی لە شێوازی رادەستکردنەوەی بارمتەکان ئاشکراکرد و رایگەیاند، بارمتەکان هاوشێوەی ”قوربانیانی هۆلۆکۆست” مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.

لە ماوەکانی رابردوودا سەرۆکی ئەمریکا چەندین جار نیازی خۆی بۆ بونیاتنانەوە و کڕینەوەی کەرتی غەززەی راگەیاندووە و دەڵێت لەژێر رۆشنایی پلانەکەی ئەو بۆ ئاوەدانکردنەوەی کەرتەکە، غەززەییەکان مافی گەڕانەوەیان نابێت، ئەوەش ناڕەزایەتی و دەنگدانەوەی گەورەی بەدوای خۆیدا هێناوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا