وەفدی باڵیۆزخانەی فەرەنسا: نەخۆشخانەی شار یەکێکە لە باشترین نەخۆشخانەکان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەفدێکی باڵیۆزخانەی فەرەنسا لە عێراق ڕایگەیاند، نەخۆشخانەی شار یەکێکە لە باشترین نەخۆشخانەکان لەسەر ئاستی عێراق.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە،” وەفدێکی دیپلۆماتی باڵیۆزخانەی فەرەنسا لە عێراق لەچوارچێوەی سەردانیان بۆ ژمارەیەک لە نەخۆشخانەکانی پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کرد لەسلێمانی و بەشە جاجیاکانی نەخۆشخانەکەیان بەسەرکردەوە و لەنزیکەوە ئاشنابوون بەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەش دەکرێن”.

ئاماژەی بەوەکرد، وەفدەکەی باڵیۆزخانەی فەرەنسا سەرسامیان بە ئاستی بەرزی خزمەتگوزارییەکانی نەخۆشخانەی شار نیشاندا و ڕایانگەیاند، نەخۆشخانەی شار یەکێکە لە باشترین نەخۆشخانەکان لەسەر ئاستی عێراق و ئەوەی لەم نەخۆشخانەیە بینیویانە له هیچ نەخۆشخانەیەکی تری عێراق نەیانبینیوە،

جەختیکردەوە، ، وەفدەکەی باڵیۆزخانەی فەرەنسا لە عێراق خزمەتگوزارییەکانی نەخۆشخانەی شاریان بەزر نرخاند لەڕووی پێشوازی نەخۆش و حاڵەتی فریاکەوتن و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی تر، ئەوەیان خستەڕوو جێی خۆشحاڵییە کە نەخۆشخانەی شار سەرباری ئەوەی نەخۆشخانەیەکی فریاکەوتنە، بەڵام خوێندنی دکتۆرای سێ بۆردی کوردستانی و عێراقی و عەرەبی تێدادەخوێنرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا