پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
پیشەوەران و کاسبکارانی ناوبازاڕی گەورەی شاری سلێمانی وەک پاڵپشتییەک بۆ مامۆستایانی مانگرتووان، دووکانەکانیان داخست و بەپێ بەرەو خێمەی مانگرتوان بەڕێدەکەون.
ئەمڕۆ سێشەممە دووکاندارەکانی شاری سلێمانی بەدەم داواکەی گرووپی پشتیوانانی مانگرتووانی سلێمانی هاتن بۆ داخستنی دووکانەکانیان بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک و قفڵیان لە دووکانەکانیان دا.
کاسبکارن و دووکاندارەکان بۆ پاڵپشتیکردنی داواکانی مامۆستاکان رایانگەیاند، دواکەوتنی مووچە وەک چۆن کاریگەری لەسەر گوزەرانی فەرمانبەران و مووچەخۆران درووستکردووە، بەهەمان شێوە کاریگەری لەسەر جموجۆڵی بازاڕی ئەوانیش هەیە.
بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر 2:00ی پاشنیوەڕۆ کاسبکاران و پیشەوەرانی ناوبازاڕی سلێمانی بەپێ بەرەو خێمەی مانگرتوان بەڕێبکەون بۆ پاڵپشتیکردن لە مامۆستایانی مانگرتوو.
شەوی رابردوو گرووپی پاڵپشتیی لە مانگرتوانی سلێمانی لە بەیاننامەیەکدا داوای لە کاسبکاران و دووکاندارانی شاری سلێمانی کرد وەک پاڵپشتییەک بۆ مانگرتوان کە ماوەی 15 رۆژە مانیانگرتووە لە كاتژمێر 11 تا 12 قفڵ لە دووکانەکانیان بدەن.