پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
عه‌لى حه‌مه ساڵح بڕیارده‌رى ره‌وتى هه‌ڵوێست، ده‌ڵێت، كۆتا بڕیارى مانگرتووان لاى خۆیانه، به‌ڵام هه‌ر بڕیارێك بده‌ن، ئێمه ده‌بێت پشتیوانی‌یان بكه‌ین، ئه‌وه‌ى ئه‌وان كردیان به‌كه‌سى تر نه‌كراوه، دۆخیان زۆر خراپه، ده‌بێت رێز له بڕیاره‌كه‌یان بگرین، خواست و فشاره‌كه‌یان تاڕاده‌یه‌ك گه‌شتووه.
عه‌لى حه‌مه ساڵح بڕیارده‌رى ره‌وتى هه‌ڵوێست به پۆڵه‌تیك پرێسى وت: دوێنێ هێزێكى ئه‌منى زۆر هێندرابوو، پارتى بڕیارى دابوو به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه نه‌درێت خۆپیشانده‌ران تێپه‌ڕن، باجه‌كه‌ى هه‌رچییه‌ك بێت، بۆیه گازى فرمێسك رێژ و ئۆتۆمبیلى سه‌ربازى و درع هێندرابوو، ده‌ستپێكێكى خراپ بوو، ئاماژه‌كان ئاماژه‌ى خراپ بوون.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى هه‌ندێك ده‌ڵێن عه‌لى حه‌مه ساڵح چوار كورسى هه‌یه، ئه‌گه‌ر یه‌ك كورسى له‌گه‌ڵ بووایه‌ت خۆپیشاندانه‌كه باشتر ده‌بوو عه‌لى حه‌مه ساڵح وتى: ئه‌وه‌ى ده‌نگى پێداوین، ده‌نگده‌رى ئێمه‌یه خۆ مه‌رج نییه مووچه خۆرى ئێمه‌بێت، مه‌رج نییه هه‌موو ئه‌وانه‌ى ده‌نگى پێداویت بێت به ده‌مته‌وه، هه‌یه له ماڵێكدا ده‌نگێكت پێده‌دات، هه‌یه به خێزانه‌كه‌ى ده‌ڵێت ده‌نگێكت بۆ ده‌دات، ئه‌وه دیدگایه‌كى هه‌ڵه‌یه، ئه‌مه ئه‌وه‌نییه بڵێیت ئه‌وه‌نده هێزمان هه‌یه و ئه‌وه‌نده مووچه‌خۆرمان هه‌یه، تۆ قسه له‌سه‌ر خه‌ڵكى ناڕازى ده‌كه‌یت، خه‌ڵكێك هه‌یه ناڕازییه و دێت ده‌نگده‌رى هیچ كه‌سێك نییه.
ده‌رباره‌ى رێككه‌وتنى هه‌رێم و ناوه‌ند عه‌لى حه‌مه ساڵح وتى: رێككه‌وتنێك كراوه به‌دیدى من سه‌ربارى تێبینیم 70% ره‌نگه باش بێت، راسته هه‌ندێك شتى تێدانیه وه‌كو پله به‌رزكردنه‌وه و دامه‌زراندنى سێ یه‌كه‌مه‌كان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌كه‌یت به‌دیله‌كه چییه، هه‌رێم خۆى ده‌توانێت مووچه بدات نه‌خێر ناتوانێت، ئه‌م رێككه‌وتنه پابه‌ندى له‌سه‌ر هه‌رێم و عێراقیش هه‌یه، پابه‌ندى هه‌رێم ئه‌وه‌یه نه‌وت راده‌ست بكات و له 300 هه‌زار به‌رمیل كه‌متر نه‌بێت، ئه‌وه چه‌ند رۆژه یاساكه ده‌رچووه و تائێستا هیچ هه‌نگاوێكى كردارى نه‌نراوه، هه‌رێم خۆى به‌رده‌وامه له ده‌رهێنان و پاڵاوتن و فرۆشتنى نه‌وت، مانگى یه‌ك داهاتى ناوخۆ نه‌نێرداوه، مانگى دووش نانێردرێت، ئه‌مه به‌شێكى، به‌شه‌كه‌ى دیكه‌ى ده‌كه‌وێته لاى عێراق، ئه‌گه‌ر ئه‌مه جێبه‌جێنه‌كرێت پابه‌ندبوونى عێراق چى لێدێت.
وتیشى: پلان دانراوه تا 1_3 هه‌رێم خۆى نه‌وت بفرۆشێت نازانم دواى ئه‌و به‌رواره ئه‌درێته سۆمۆ یان هه‌ر به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت.
ده‌رباره‌ى دۆخى مانگرتووان باسى له‌وه‌كرد، كۆتا بڕیارى مانگرتووان لاى خۆیانه، به‌ڵام هه‌ر بڕیارێك بده‌ن، ئێمه ده‌بێت پشتیوانی‌یان بكه‌ین، ئه‌وه‌ى ئه‌وان كردیان به كه‌سى تر نه‌كراوه، دۆخیان زۆر خراپه، ده‌بێت رێز له بڕیاره‌كه‌یان بگرین، خواست و فشاره‌كه‌یان تاڕاده‌یه‌ك گه‌شتووه، چونكه خه‌باتى مه‌ده‌نى كوده‌تا نییه، له چه‌ند كاتژمێرێكدا ئه‌نجامى ده‌بێت و ده‌سه‌ڵات ده‌گۆڕێت، خه‌باتى مه‌ده‌نى فشاره، ئه‌م مانگرتنه فشاره، خۆپیشاندان فشاره، یان سه‌د یان سفر نییه.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، ئه‌م مانگرتنه هیچ ده‌ستى ده‌ره‌كى تێدانییه، خۆیان هه‌ر بڕیارێك بده‌ن با هه‌موومان پشتوانیان بكه‌ین، خه‌ڵكێكى زۆر فشار ده‌كات بۆ شكاندنى، ئه‌گه‌ر بڕیارى شكاندنیان دا باهه‌موومان پشتیوانی‌یان بكه‌ین.