قاسم ئەعرەجی: پەیوەندیمان لەگەڵ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ستراتیجییە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند، پەیوەندیی عێراق لەگەڵ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ستراتیجییە و لە هەموو بوارەکاندا کار بۆ پەرەپێدانی دەکەن.

نووسینگەی راگەیاندنی قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، ئەعرەجی پێشوازیی لە لیوا کێڤن لەیهی، فەرماندەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق و سووریا و شاندی یاوەری کردووە و لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا دۆخی ئەمنیی عێراق و سووریایان تاوتوێکردووە، جگە لە گفتوگۆکردن لەبارەی ئەو ئاڵنگارییانەی رووبەڕووی ناوچەکە دەبێتەوە، باسیش لە هەوڵە هاوبەشەکانی هەردوولا بۆ زیاترکردنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە کراوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، ئەعرەجی جەختیکردووەتەوە، پەیوەندیی نێوان عێراق و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ستراتیجییە و دەڵێت، حکومەتی عێراق کار بۆ پەرەپێدانی لە سەرجەم بوارەکاندا دەکات.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەگوێرەی رێککەوتنی حکومەتی عێراق و فەرماندەیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش، بڕیارە هاوپەیمانێتییەکە لە ماوەی 12 مانگدا و پێش ئەیلولی 2025، لە عێراق بکشێتەوە و ئەرک و مانەوەیان بۆ پێدانی راوێژ بە حکومەتی عێراقی دەگۆڕدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا