پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
کێشە بۆ مووچەی خانەنشینانی هێزەکانی 70، دروستبوو داوای ڕوونکردنەوە لە وەزارەتی دارایی دەکەن.
ئەمڕۆ دووشەممە10ی شوبات، خانەنشینانی هێزەکانی 70 لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند،” لەگەڵ ئەوەی ئەمڕۆ کۆتایی بە دابەشکردنی مووچە هات، ئێمە مووچەمان وەرنەگرتووە و داوای ڕوونکردنەوە لە وەزارەتی دارایی دەکەین”.
ئاماژەیان بەوەکرد، “ژمارەمان زیاتر لە 9 هەزارە و بەپێی زانیارییەکانمان بەشێک لە هێزەکانی 80 بەهەمان شێوە مووچەیان وەرنەگرتووە”.
ئەوەشیان خستەڕوو، کاتێک دەچن مووچەکانیان وەربگرن جارێک دەڵێن لیست نەهاتووە و جارێک دەڵێن پارە نییە، داوا لە لایەنی پەیوەندیدار دەکەن مووچەکانیان بۆ بنێرن و کێشەی مووچەکانیان چارەسەر بکەن.