پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 10ی شوبات، ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچەهەور دەبێت، پلەکانی گەرما بەگشتی نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، تەنها ناوچەشاخاوییەکان نەبێت بە دوو بۆ سێ پلە نزم دەبنەوە.
سبەی سێشەممە11ی شوبات، ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچەهەور دەبێت، لەکاتەکانی بەیانی ئەگەری کەمێک دابارینی نمە باران و بەفر هەیە لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم پاشان کاریگەری درێژ دەبێتەوە تاکوو کاتەکانی شەو بۆ ناوچە شاخاوییە سنووریەکان، زیاتر ناوچەکانی بادینان بەشێوەی نمە باران و برێکی کەم لەبەفر، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 12پلەى سیلیزى
سلێمانی :8 پلەى سیلیزى
دهۆک : 11پلەى سیلیزى
کەرکوک : 12پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 9پلەى سیلیزى
سۆران: 7پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران:-7 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 12پلەى سیلیزى
گەرمیان : 14پلەى سیلیزى