کەسوکاری کەمئەندامانی سەنگەر لە کرێی خوێندن دەبەخشرێن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بە بڕیاری وەزیری خوێندنی باڵا، کەسوکاری پێشمەرگە کەمئەندامبووەکانی سەنگەر لە کرێی خوێندن دەبەخشرێن.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە گشتاندنێکدا بۆ گشت زانکۆکانى هەرێمى کوردستان، د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیاریداوە بە لێخۆشبون لە کرێى خوێندنى پارالێل و ئێواران بۆ ئەو قوتابى و خوێندکارانەى کەسوکارى پێشمەرگەکانى کەمئەندامانى سەنگەرن.

لە نوسراوەکەدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە 9ی شوبات دەرچووە و واژۆی ئارام محمد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پێوەیە هاتووە؛ کارى پێویست ئەنجام بدرێت بۆ لێخۆشبون لە کرێى خوێندنى پارالێل و ئێواران بۆ ئەو قوتابى و خوێندکارانەى کەسوکارى پێشمەرگەکانى کەمئەندامانى سەنگەرن، بە مەرجێک بەڵگەنامەى پێویست بۆ ئەم مەبەستە پێشکەش بکەن.

لە هەرێمی کوردستان 20 زانکۆی حکومی و 17 زانکۆ و 12 پەیمانگەى تایبەت هەن، بەشێکی زۆر لە زانکۆ حکومییەکانیش خوێندنی پارالێڵیان تێدایە و کرێی خوێندن بەگوێرەی بەشەکان و ئەو زانکۆیەی خوێندکار لێی دەخوێنێت دەگۆڕێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا