زیدان و مۆدریچ: باشتر دەگەڕێینەوە

پۆڵەتیك: سپۆڕت

ڕیاڵ مەدرید پاڵەوانی مێژوویی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بە بردنەوەی 13 نازناو كە 4 لەو نازناوانە لە ماوەی 6 ساڵی ڕابردوو بوو لە ئێستادا نەك لە دەستپێكی وەرزی نوێی چامپیۆنس لیگ دۆخی خراپە بەڵكو لە ناوخۆی ئیسپانیاش سەرەتای ئەم هەفتەیە تووشی دۆڕان هات بە هەمان شێوەی شەوی چوار شەممە لە سەر یاریگای دووەمی یانەكە واتا ئەلفرێدۆ دێستیڤانۆ.

سەرەتای ئەم هەفتەیە ڕیاڵ مەدرید بە شێوەیەكی سەیر و چاوەڕوان نەكراو بەرامبەر بە یانەی قادیش تووشی دۆڕان هات بە ئەنجامی 0 – 1 ئەمەش هەموانی تووشی شۆك كرد كە چۆن ڕیاڵ بە یانەیەكی وەك قادیش تووشی دۆڕان بێت لە كاتێكدا لە نێوەی هەفتەكە دەست پێكی چامپیۆنس لیگی لە پێشە و سەرەتای هەفتەی نوێ‌ كلاسیكۆی لە پێشە لە سەر یاریگای كامپ نو بەرامبەر بەرشەلۆنە.

ڕیاڵ لە یارییەكەی نیوەی هەفتەی چامپیۆنس لیگیش تووشی دۆڕان هات بەرامبەر بە یانەی شاختاری ئۆكرانی ئەمجارە بە ئەنجامی 2 – 3 لەو بارەیەشەوە زەینەدین زێدانی ڕاهێنەری یانەكە ڕایگەیاند: (ئەوەی ڕووی داوە پەیوەندی بە كەسەوە نییە تەنها و تەنها من لێی بەرپرسم یاریزانەكان دەبێت باشتر ئامادە بكەمەوە و باشتر بە دەربكەوینەوە دەنا دۆخەكە خراپتر دەبێت ئەوەی ڕووی داوە تەنها و تەنها من لێی بەرپرسم).

لێرەدا پرسیارەكە ئەوەیە ئاخۆ ڕۆژی شەممە ئەگەر هات و زیدان و ڕیاڵ تووشی دۆڕان هاتن ئایا فلۆرینتینۆ پیرێز ڕێگە بە بەردەوامی زیدان دەدات یاخود دەستبەجێ‌ دووری دەخاتەوە؟

زیدان بە سكای سپۆڕتی ڕاگەیاند: (هیچ شتێك لە وبارەیەوە لە ئارادا نییە ئێمە كار دەكەین بۆ ئەوەی باشترینی خۆمان پێشكەش بكەین هیچی تر نە لە خەیاڵی منە نە یاریزانەكانم).

لە لایەكی ترەوە لۆكا مۆدریچ باشترین یاریزانی جیهان لە ساڵی 2018 ڕایگەیاند: (یاریزانەكان بەرپرسین لەوەی ڕوو دەدات دەبێت لە پشت زیدانی ڕاهێنەرەوە بین تا دۆخمان خراپتر نەبێت و بتوانین بگەڕێینەوە بە باشترین شێوە).

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا