پۆڵه‌تیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى ناڕازى به‌ره‌و شارى هه‌ولێر به‌ڕێكه‌وتن، یه‌كێك له مامۆستایانى ناڕازى و رێكخه‌رى خۆپیشاندانه‌كه‌ى هه‌ولێر ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ربێت و رێگریمان لێبكرێت هه‌ڵوێستێكى وامان ده‌بێت كه جێگه‌ى سه‌ره‌نج بێت.
مامۆستا عادل مامۆستاى ناڕازى و یه‌كێك له رێكخه‌رانى خۆپیشاندانه‌كه‌ى هه‌ولێر به‌پۆڵه‌تیك پرێسى وت، له هه‌موو شار و شارۆچكه‌كانه‌وه مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران به‌ڕێده‌كه‌وین، ته‌نها له شارى سلێمانى نزیكه‌ى نۆ پاس به‌ڕێده‌كه‌وین كه زیاتر له 200 مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌رده‌بن كه له سلێمانیه‌وه به‌ڕێكه‌وتوون، ئاگادارى شار و شارۆچكه‌كانى تر نیم كه ژماره‌یان چه‌نده.
وتیشى: هه‌موومان له كۆیه یه‌كده‌گرین و له‌وێوه به‌ره‌و هه‌ولێر به‌ڕێده‌كه‌وین.
باسى له‌وه‌شكرد، ئه‌گه‌ر رێگریمان لێكرا هه‌ڵوێستێكمان ده‌بێت كه جێگه‌ى سه‌ره‌نج بێت.
باسى له‌وه‌شكرد، یاداشتێكى فه‌رمیمان ئاماده‌یه، دوێنێ به‌نامه‌ى فه‌رمى یۆنامى و كونسوڵخانه‌ى وڵاتمان له هه‌ولێر ئاگاداركردووه‌ته‌وه كه به‌نیازى كارێكى له‌م شێوه‌یه‌ین.