خوێندنى باڵا لەبارەى پشووی سبەینێ بڕیار دەدات

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند، بۆ پشووی سبەینێ دەسەڵات بە سەرۆکایەتی زانکۆکان دراوە.

ئەمڕۆ شەممە8ی شوبات، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڵاویکردەوە،” بەپشت بەستن بە پێشبینییەکانى دامەزراوەى کەشناسى و بومەلەرزەى هەرێمى کوردستان و نالەبارى کەشوهەواى ناوچە جیاجیاکانى کوردستان و بەفربارین و سەرما، لەپێناو پاراستنى سەلامەتى گیانى خوێندکاران و قوتابیان و مامۆستایان و فەرمانبەرانى دامەزراوەکانى خوێندنى باڵا لە هەردوو کەرتى گشتى و تایبەت، بە رەچاوکردنى بارودۆخى کەشوهەواى ناوچە جیاجیاکانى هەرێمى کوردستان، دەسەڵات دەدرێت بە سەرۆک زانکۆکان و دامەزراوەکانى ترى سەر بە وەزارەتەکەمان بۆ ئەوەى لە کاتى پێویستدا دەوام ڕابگرن”.

لەکاتێکدا، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی نالەباری کەشوهەوا سبەینێ یەکشەممە9ی شوبات لە سەرجەم قوتابخانە و خوێندگە ناحکومییەکان پشووی فەرمییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا