پۆڵەتیک پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
شارەزایەکی دارایی و کاروباری بانک، لەژێر چادری مانگرتووانەوە زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو دەخاتەڕوو.
ئەمڕۆ شەممە8ی شوبات، گوڵاڵە سدیق، شارەزای دارایی و کاروباری بانک ڕایگەیاند،” پرسی تەوتینی مووچەی فەرمانبەران پرسێکە تائێستا گفتوگۆی لەسەرە، بەڵام ئێمە لەگەڵ ئەم مامۆستا مانگرتووانە جەخت لە تەوتین و پلە بەرزکردنەوە دەکەینەوە”.
ئاماژەی بەوەکرد، “بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ئێمە کەوتووە حکومەتی هەرێم چاوەڕێی حکومەتی عێراقە بڕێک پارەی بۆ بنێرێت بۆئەوەی مووچەی مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو دابەش بکات”.
ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ بەرەو هەولێر بەڕێدەکەون و هیوادارن هەر لایەن و کەسێک کە خۆیان بە هاوڕێی شەقام دەزانن پشتیوانی لە مامۆستایان بکەن.