پۆڵەتیک پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، لە سەرجەم قوتابخانە و خوێندگە ناحکومییەکان سبەینێ پشووی فەرمییە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بڵاویکردەوە،” سبەینێ یەکشەممە 9/2/2025 بەهۆی نالەباری کەشوهەوا و لەپێناو پاراستنی سەلامەتی گیانی قوتابیان و خوێندکاران و مامۆستایان لە سەرجەم قوتابخانە و خوێندگە ناحکومییەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان پشووە”.
ئەوەشی خستەڕوو، “بەڕێوەبەری پەروەردەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان سەرپشککراون بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆکی یەکە ئیداریەکانیان بۆ بڕیاردان بە پێی بارودۆخی کەشوهەوای سنوورەکانیان سەبارەت بە پشووی سبەینێ”.