مامۆستایانی مانگرتوو بەرەو هەولێر بەڕێدەکەون

پۆڵەتیک پرێس

لە دۆخی کەشوهەوای سارد و باران و بەفر بارین مامۆستایانی مانگرتوو بەردەوامن لە مانگرتن لە خواردن و خواردنەوە و بڕیارە سبەینێ یەکشەممە بەرەو هەولێر بەڕێبکەون.

ئەمڕۆ شەممە8ی شوبات، پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس ڕایگەیاند،” لەگەڵ هاتنی ئەم شەپۆلی سەرمایە و دابەزینی پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو، دۆخی تەندروستی مامۆستایانی مانگرتوو زیاتر تێکدەچێت و لەژێر چاودێری تەندروستی تیمە تەندروستییەکانن و بڕیارە مامۆستایانی مانگرتوو، سبەینێ بەرەو هەولێر بەڕێبکەون”.

عادل حەسەن، مامۆستای ناڕازی و ئەندامی تیمی پشتیوانی مامۆستایانی مانگرتوو بە پۆڵەتیک پرێسی ڕاگەیاند،” سبەینێ کاتژمێر 8:00ی بەیانی لە شەقامی مەلیک مەحمود نزیک چادری مامۆستایانی مانگرتوو بەرەو هەولێر بەڕێدەکەوین و پەیامی خۆمان لە نزیکەوە دەدەین بە ناوەندی بڕیار لە هەولێر”.

ئاماژەی بەوەکرد، “لە سەرجەم شار و شارۆچکەکان ناو ناوسینی مامۆستایان بەردەوامە و بە ئومێدین سبەینێ زۆرترین مامۆستا بەشداربن”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا