پۆڵەتیک پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی دژەتیرۆر ئاشکرایکرد، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی هەواڵگری و سەربازیدا، هێزەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر (CTG)، دەزگای دژەتیرۆری عێراق (ICTS) و هێزەکانی هاوپەیمانان توانرا ژمارەیەک تیرۆرستی داواکراو لە سنووری کەرکوک دەستگیر بکەن.
بەڕێوەبەرایەتی دژەتیرۆر ڕایگەیاند،” تۆمەتبارە دەستگیرکراوەکان پێشتر شەڕکەر بوون لە دیوانی جوندی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش و دوای ڕووخانی ئەوەی ناودەبرا بە دەوڵەتی ئیسلامی، لە ناوچەکانی دەوروبەری کەرکوک خۆیان حەشارداوە.
ئاماژەی بەوەکرد، تیرۆرستەکان ڕۆڵی سەرەکییان هەبووە لە دابینکردنی پێداویستی و کەرەستەی لۆجستی بۆ تۆڕ و شانە نوستوو و چالاکەکانی داعش لە سنووری کەرکوک.
ئەوەشی خستەڕوو، هێزە ئەمنییەکان لە ئۆپەراسیۆنێکی وردی هەواڵگری و بێزیاندا، توانیان تۆمەتبارەکان دەستگیربکەن و ڕادەستی دادگای تایبەتمەندیان بکەن بۆ لێپێچینەوەی یاسایی.