ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ شەممە8ی شوبات، مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان، بە سەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی، لەسەر چەند پرس و بابەتێک کۆبووەوە.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند،” لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسیدا کە بەسەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی بەڕێوەچوو چەند پرس و تەوەرێکی گرنگی رێکخراوەیی و جێی بایەخی کاری سیاسی و هەروەها بابەتە چارەنوس سازەکانی هەرێم و عێراق و ناوچەکە تاوتوێکراون”.

لە کۆبوونەوەکەدا، پرسەکانی سەفەرەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بۆ دەرەوە ، ئەنجامی کارەکانی ئەو لیژنە تەکنیکییەی یەکێتی، کە پێکهێندرابوو بۆ ئەوەی لەگەڵ پارتی کاربکات بۆ دیاریکردنی دەسەڵاتەکانی هەرێم و پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم و ئامادەکردنی رەشنووسێک بۆ تەعریفکردنی دەسەڵاتەکان و شێوازی کارکردن لەسەر بنەمای شەراکەتی حەقیقی و هابەشێتی و نەهێشتنی کەموکوڕییەکان کە پێشتر هەبووە ، لەگەڵ چەند پرسێکی دیکەی پەیوەست بە چارەسەرکردنی کێشەکانی ژیانی خەڵکی کوردستانەوە تاوتوێکران.

وتەبێژی یەكێتی ئاشکراشیکرد، لە چەند رۆژی داهاتووشدا ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بەسەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی کۆدەبێتەوە بۆ گفتوگۆکردنی زیاتر لە ئەو پرسە گرنگانەی کە لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی باسکران لەوێش وتوێژی وردتریان لەسەر دەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا