کەشناسی: بەفربارین دەگاتە سەنتەری شارەکان

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، بەفربارین سەنتەری شاری سلێمانی و هەندێک لە قەزا و ناحیەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم دەگرێتەوە.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لە ناوچە جیاجیاكاندا بە گشتی نمەباران دەبێت و هەندێك كات دەبێت بە بارانی مامناوەند، بە تایبەت لە بەشی باشووری هەرێم و ئیدارەی گەرمیان و بەشێك لە پارێزگای سلێمانی.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەفر لە ناوچە شاخاوییەكان و پارێزگای سلێمانی و هەندێك لە قەزا و ناحیەكانى رۆژهەڵاتی هەرێم دەبارێت.

ئەوەش هاتووە، پلەکانی گەرما 2 بۆ 3 پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە و خێرایی با زیاد دەکات و دەگاتە 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە سەعاتیکدا.

ئەوەش هاتووە، سبەینێ یەکشەممە، بە گشتی ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما لە نزمیدا دەمێننەوە، خێرایی باش بە هەمان شێوە بەردەوام دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر: 11 پلەى سیلیزى

سلێمانی:  7 پلەى سیلیزى

دهۆک: 10 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 11 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 10 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 8  پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: -1  پلەى سیلیزى

سۆران: 8 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 13 پلەى سیلیزى

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا