سوپەرمان خۆیەتی

پۆڵەتیك: سپۆڕت

هەمیشە وابووە گۆڵچی ئەو كەسەیە كە یان دڵنیایی بە یانە و هۆڵەبژاردەكەی دەدات لە پشت 10 یاریزانەوە یان ئەوەی ئەوان كردوویانە ئەو دەیدات بە دەم ئاوەوە.

مانوێل نۆیەری تەمەن 33 ساڵ كە نزیكە لەوەی ببێت بە 34 ساڵ، بەڵام تا ئێستا ئەو گۆڵچییە ناوازەیە و ئاستی ئەفسوناوی پێشكەش دەكات كە دونیای تۆپی پێی تووشی شۆك كردووە بە تایبەت ئەم گۆڵچییە بە لیبرۆ هەژمار دەكرێت نەك تەنها گۆڵچییەك و لە نێو سێ‌ تەختەی گۆڵەكەی وەستا بێت.

لە یەكەم یاری وەرزی نوێی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا نۆیەر توانی ئاستێكی بەرز و ناوازە پێشكەش بكات و دڵنیایی بە هاوڕێكانی بدات لە دواوە پاش ئەوەی لە قۆناغی 4 ی وەرزی ڕابردووی چامپیۆنس لیگەوە گۆڵی لە بەرامبەر تۆمار نەكرا بوو لە یەكەم یاری یانەكەشی لە كاروانی وەرزی نوێی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا توانی پارێزگاری لە پاكی تۆڕی گۆڵەكەی بكات و 200 كلین شیت لە مێژووی خۆی تۆمار بكات.

مانوێل نۆیەر كە بە سوپەر مانوێل ناسراوە بە یەكێك لە پاڵەوانەكانی بردنەوەی 5 نازناوەكەی وەرزی ڕابردووی یانەكەی دادەنرێت و لەم وەرزەشدا سەرەڕای ئەوەی ئیدارەی بایرن ئەلیكسەندەر نۆبڵی لاوی گواستەوە، بەڵام ئەو گۆڵچییە دەبێت لە سەر كورسی یەدەگ دابنیشێت لە چاوەڕوانی ڕەحمەتی نۆیەری مەزن دا.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا