پۆڵەتیک پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ مانگرتنى مامۆستایان و فەرمانبەرانى سلێمانى پێدەنێتە رۆژى 12 ەیەمەوە، وتەبێژى مانگرتووانیش دەڵێت، ماوەى مانگرتنەکە کاریگەریی لەسەر دۆخى تەندروستیی مانگرتووان دروستکردووە.
عوسمان گوڵپى، وتەبێژى مانگرتووانى سلێمانى دەڵێت، دۆخى تەندروستیى ژمارەیەک لە مانگرتووان لەوپەڕى خراپیدایە و هەندێکیشیان لە بەیانیى ئەمڕۆوە وەرگرتنى چارەسەرى تەندروستییان رەتکردووەتەوە و دووان لەمانگرتووەکانیش گواستراونەتەوە نەخۆشخانە.
وتەبێژى مانگرتووانى سلێمانى راشیگەیاند، سەڕەرای خراپیی دۆخى تەندروستییان، مانگرتووان رژدن لەسەر درێژەدان بە مانگرتنەکەیان و دەڵێن، تاوەکو جێبەجێکردنى داواکارییەکانیان بەردەوامدەبن لە مانگرتن.
وتیشى، بەهۆى نالەباریى کەش و هەواوە، داوادەکەن ئەمڕۆ جگە لە کەس و کار و نزیکەکانى مانگرتووان، هیچ کەسێکى دیکە سەردانیان نەکات.
تیمه‌كانى ته‌ندروستى به‌سه‌ر مانگرتوواندا ده‌گه‌ڕێن و چاودێرییان ده‌كه‌ن.
مامۆستا محه‌مه‌د یه‌كێك له پشتیوانانى مانگرتووان به پۆڵه‌تیك پرێسى وت، له‌دواى نوێژى به‌یانى هاتوومه‌ته لاى مانگرتووه‌كان له‌به‌رئه‌وه‌ى ره‌وشى كه‌ش و هه‌وا ناله‌بار بوو، دۆخى ته‌ندروستیان باش نییه‌و له‌چاو دوێنێ و پێرێدا ئه‌مڕۆ ته‌ندروستیان خراپتر بووه.
دڵشاد میرانى یه‌كێك له مامۆستا مانگرتووه‌كان به پۆڵه‌تیك پرێسى وت، سه‌رما و گه‌رما و تینوویه‌تى و برسیه‌تى شتانێكى زۆر لاوه‌كین له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ئامانجه گه‌وره‌ى هه‌مانه.
وتیشى: ترس له‌سه‌ر گیان و ژیان و رۆحمان هه‌یه، نه‌ك ته‌نها خێمه‌كه، تائێستا دنیا هاتووه‌ته سه‌ر خه‌ت، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و باڵیۆزخانه و كونسڵخانه‌ى وڵاتان و ته‌نانه‌ت وه‌فدێكى په‌رله‌مانى عێراقیش دوێنێ سه‌ردانیان كردین، ته‌نها حكومه‌تى هه‌رێم نه‌هاتووه‌ته سه‌ر خه‌ت.