پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەرپرسانی ئەمریکا رایدەگەیەنن، پاشماوەی فڕۆکە ونبووەکەی ئەلاسکایان دۆزیوەتەوە، بەڵام هەموو سەرنشینەکانی فڕۆکەکە کە ژمارەیەک 10 کەس بووە گیانیان لەدەستداوە.
مایک سالێرنۆ، وتەبێژی پۆلیسی کەناراوەکانی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا وتی، پاشماوەی فڕۆکەکە بە دووری 55 کیلۆمەتر لە شاری نۆم لە ویلایەتی ئەلاسکا دۆزراوەتەوە.
وتەبێژی پۆلیسی کەناراوەکانی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش دا، تاوەکو ئێستا تەرمی سێ کەسییان دۆزیوەتەوە و “پێشبینی دەکرێت تەرمی حەوت سەرنشینەکەی دیکەش لەناو فڕۆکەکەدا بن.
فڕۆکەکە رۆژی پێنجشەممە، کاتژمێر 4:00ی ئێوارە ( کاتژمێر 4:00ی بەیانی بەکاتی هەولێر) لە فڕۆکەخانەی ئەنەلەکلیت گەشتەکەی دەستپێکردبوو و بەرەو شاری نۆم لە هەمان ویلایەت فڕیبوو.
هەردوو شارەکە 235 کیلۆمەتر لەیەکدی دوورن و دەبووایە فڕۆکەکە لە ماوەی 45 خولەک تاوەکو کاتژمێرێک بگەیشتبایە شوێنی مەبەست.
پۆلیسی ویلایەتەکە ئاماژەی بەوە داوە، فڕۆکەکە دوای 38 خولەکیش لە فڕینی پەیوەندی لەگەڵ سیستەمی چاودێری فڕۆکەخانەکە هەبووە، بەڵام دواتر پەیوەندییەکەی پچڕاوە.
ونبوونی فڕۆکەکە دوایین کارەساتی فڕۆکەوانییە کە لەم دواییانە لە ئەمریکا روویاندابێت.
رۆژی 30-1-2025، هێلیکۆپتەرێکی سەربازیی خۆی بە فڕۆکەیەکی مەدەنیدا کێشا و هەردووکیان کەوتوونەتە ناو رووباری پەتۆمەک لە نزیک فڕۆکەخانەی ناوخۆیی رۆناڵد رەیگن کە نزیکەی 10 کیلۆمەتر لە واشنتنی پایتەختەوە دوورە، بەهۆیەوە 67 کەس گیانیان لەدەستدا.