قەیرانی کارەبا روو لە عێراق دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قەیرانی کارەبا لە عێراق قوڵبووەتەوە و لە چەند رۆژی رابروودا بەرهەمهێنانی کارەبا 13 هەزار مێگاوات کەمیکردووە و چاوەڕێش دەکرێت کورتهێنانی کارەبا لە هاوین دا بگاتە 26 هەزار مێگاوات.

زیاد فازڵ، وەزیری کارەبا بە میدیای فەرمیی عێراقی راگەیاندووە، ماوەی دوو مانگە هەناردەی گازی سروشتیی لە ئێرانەوە بۆ ناوچەکانی ناوەڕاست بەتەواوی وەستاوە و بەهۆیەوە نزیکەی هەشت هەزار مێگاوات بەرهەمهێنانی کارەبا کەمیکردووە.

لە 24ی تشرینی دووەمی 2024، بەهۆی زیادبوونی خواست لەناوخۆی ئێران، حکومەتی ئەو وڵاتە هەناردەی گازی سروشتیی بۆ عێراق راگرت و بەهۆیەوە هەشت هەزار مێگاوات کارەبای عێراق کەمیکرد.

هەروەها زیاد فازڵ ئاماژەی بەوەشکرد، وەک ئامادەکارییەک بۆ وەرزی هاوین، وەزارەتەکەی دەستیکردووە بە چاکسازیکردن لە ژمارەیەک وێستگەی کارەبا، پێنج هەزار مێگاواتی دیکە کارەبا کەمیکردووە.

وەزیری کارەبای عێراق وتیشی، چاوەڕێدەکرێت خواست لەسەر کارەبا لە وەرزی هاوین بگاتە نزیکەی 55 هەزار مێگاوات کارەبا، لە کاتێکدا بەرهەمی کارەبا 29 هەزار مێگاواتە و بەمەش 26 هەزار مێگاوات کورتهێنانی کارەبا لە عێراق دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا