پۆڵەتیک پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بڕیارە ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەسەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی كۆببێتەوە و تاوتوێی چەند تەوەرێكی گرنگ بكات.
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتی راگەیاند، كۆبوونەوەكە تایبەتە بە تاوتوێكردنی چەند تەوەرێكی گرنگی پەیوەست بە هەرێمی كوردستان و عێراق.
بەگوێرەی زانیارییەکان، گرنگترین تەوەرەكانی كۆبونەوەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی خۆی دەبینێتەوە لە هەڵسەنگاندن بۆ ئەو دەرەنجامانەی كە هەردوو وەفدی دانوستانكاری یەكێتی و پارتی لە بارەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم لە ماوەی رابردوودا پێی گەیشتوون، هەروەها مانگرتنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی سلێمانی و هەوڵەكانی نێوان هەرێم و بەغداد بۆ چارەسەركردنی كێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، بەشێكی دیكەی گفتوگۆكانی نێو كۆبوونەوەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەبێت.