لەم رێککەوتەوە هەموو مامەڵەکانی رەگەزنامەی سلێمانی دەبێت بە کارتی بانکی

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سیستەمی پارەدانی کاش لە سەرجەم مامەڵەکانی رەگەزنامە و باری شارستانیی سلێمانی لە هەفتەی داهاتووەوە رادەگیرێت و دەبێت بە کارتی بانکی.

بەشی راگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیانی کرد كە لە رۆژی یەکشەممە رێککەوتی 16-2-2025 لە گشت فەرمانگەكانی كارتی نیشتیمانی لە سنووری هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە کارکردن بە سیستەمی پارەدانی کاش لە راییکردنی مامەڵەی هاووڵاتییان رادەگیرێت.

روونیکردەوە، پێویستە هاووڵاتییان لەکاتی سەردانیکردنی فەرمانگەکانی کارتی نیشتیمانی بۆ مامەڵەکانیان خاوەنی کارتی بانکی بن بەپێچەوانەوە هیچ کارێکیان بۆ ناکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا