قاسم ئەعرەجی: ئەمریکا نەیهێشت ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر عێراق

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق رایگەیاند، هیچ مەترسییەک لەسەر عێراق بوونی نییە، وتشی، ئەمریکا رێگەی نەداوە ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر عێراق.

ئەعرەجی لە یەکێک لە تەلەڤزیۆنەکانی وڵاتەکەیەوە رایگەیاند، دەزگا ئەمنییەکان بەردەوامن لە گەڕان بەدوای توێژەرە ڕفێنراوەکەی ئیسرائیل لە عێراق.

وتیشی، رێککەوتنێک لەگەڵ واشنتۆن کراوە بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە مانگی ئەیلوولی 2026.

راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەمریکا رۆڵی هەبوو لە رێگریکردن لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێمە، لە ئێستادا عێراق ئەو قەیرانەی تێپەڕاندووە و چیتر رووبەڕووی هیچ هەڕەشەیەک نابێتەوە.”

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا