پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لە دوای هەوڵی تیرۆرکردنی پەیوەندیی لەگەڵ خودا “بەهێزتر بووە.”
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەمیانی وتارێکدا رۆژی هەینی رایگەیاند، “ئەگەر ئازادی ئایینمان نەبێت، ئەوا ئێمە وڵاتێکی ئازاد نین.”
سەرۆکی ئەمریکا باسی لەو هەوڵی تیرۆرە کرد کە رووبەڕووی بووەوە و وتی، ” هەوڵی تیرۆرکردنم شتێکت لە مندا گۆڕی، ئێستا بەهێزترم، پێشتر بڕوام بە خودا هەبوو بەڵام ئێستا بڕواکەم زۆر پتەوتر بووە.”
رۆژی 13ی حوزەیرانی ساڵی رابردوو لەکاتی پێشکەشکردنی وتارێک بۆ لایەنگرانی لە شاری بەتلەری ویلایەتی پەنسیلڤینیا، ترەمپ لە هەولێکی کوشتن رزگاری بوو کە تێیدا دوو کەس لەنێویاندا ئەنجامدەری هێرشەکە گیانیان لەدەستدا.