پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
مانگرتووان کانۆلاکانیان لە دەستیان کردووەتەوە و ناهێڵن هیچ کەس بچێتە ناو خێمەکەیانەوە، مامۆستایەکی مانگرتووش دەڵێت تەنیا یەک داواکاریمان ماوە جێبەجێبکرێت بۆ ئەوەی مانگرتنەکەمان بشکێنین.
ئەمڕۆ هەینی 7ی شوبات، دڵشاد میرانی، مامۆستای مانگرتوو بە پۆڵەتیک پرێسی وت، بەشێک لەو داواکارییانەی هەمانبووە جێبەجێکراوە و لە ئێستادا بە فشاری مامۆستایانی مانگرتوو مووچەی ساڵی 2025 زامن کراوە و لەمساڵیشدا پرۆسەی تەوتین کۆتای پێدێت.
راشیگەیاند، لە ئێستادا مانگرتنەکەیان بردووەتە قۆناغێکی دیکەی فشار و سەرجەم کانۆلاکانیان لە دەستیان کردووەتەوە و رەتیدەکەنەوە هیچ کەس و میدیاکارێک بێتە ناو خێمەکەیان.
بە وتەی مامۆستا دڵشاد، ئەگەر چارەنووسی مووچەی مانگی 12 ئاشکرا بکرێت و دابەش بکرێت بەسەر فەرمانبەراندا، ئەوان ئامادەن مانگرتن و بایکۆت بشکێنن.
ماوەی 11 رۆژە سیازدە مامۆستای ناڕازی خێمەیان هەڵداوە و مانیان لەخواردن گرتووە. داواکاریی سەرەکی ئەوان تەوتین کردنی مووچەکانیان و وەرگرتنییەتی لە 30 رۆژ جارێکدا.