پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
داهاتی نانەوتیی ئەم هەفتەیەی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە نزیکەی 6 ملیار دینارە و بەراورد بە هەفتەی پێشوو داهات %65.7 دابەزیووە.
بەگوێرەی داتاکانی ماڵپەری شەفافیەت بۆ چاودێریکردن و رێخکستنەوەی داهاتی نانەوتیی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەرین دەرکەوتووە داهاتی ئەم هەفتەی ئەو سنوورانە لە رۆژانی 1 تاکو 7ی شوباتی ئەم مانگە بریتی بووە لە 5 ملیار و 845 ملیۆن و 535 هەزار دینار.
لەو بڕە پارەیەش %74ی کە دەکاتە 4 ملیار و 353 ملیۆن دینار بەشێوەی نەختینە بووە. سەدا 24ـیش بەشێوە چەک بووە کە بڕەکەی یەک ملیار و 466 ملیۆن دینار بووە. مقاسە (پارەی پاکتاوکراو)ـیش سەدا 1ی کۆی ئەو داهاتەیە و بڕەکەی نزیکەی 25 ملیۆن دینارە.
بەراورد بە هەفتەی رابردوو، داهاتی نانەوتیی ئەو سنوورانە بە رێژەی %65.7و بە بڕی 11 ملیار و 205 ملیۆن دینار کەمیکردووە.
پاش 30 ساڵ و لە رۆژی 15-12-2024، پێگەی شەفافیەت لەلایەن قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کۆکردنەوە و رێکخستنەوەی داهاتەکانی پارێزگای سلێمانی دامەزرا. ئێستا رۆژانە دەتوانیت سات بە سات لە رێگەی سایتی شەفافیەت، داهاتی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین ببینیت.