پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان رایگەیاند، له نزیكه‌وه چاودێریى دۆخى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى مانگرتوو دەکات و په‌یام و داواكارییان به‌ته‌واوى به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان گه‌یشتووه، “بۆیه داوایان لێ ده‌كه‌م ره‌چاوى بارى ته‌ندروستییان بكه‌ن و ده‌ست له مانگرتن هه‌ڵبگرن”.
لە راگەیەندراوێکدا، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان دەڵێت، له نزیكه‌وه چاودێریى دۆخى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى مانگرتوو ده‌كه‌م كه ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه له سلێمانى بۆ داواى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى مووچه، مانیان له خواردن گرتووه، چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى مووچه و شایسته داراییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان داوایه‌كى ره‌وایه و هه‌موومان پشتگیریى لێ ده‌كه‌ین.
لەبارەی چارەسەری پرسی مووچەوە، نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، له سه‌رۆكایه‌تى و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌وڵێكى زۆریان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فیدراڵى داوه، “هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا خۆشبه‌ختانه له ئه‌نجامى گفتوگۆ و لێكگه‌یشتنى هه‌ردوولا و به هاوكاریى لایه‌نه په‌یوندیداره‌كان، هه‌موارى یاساى بودجه‌ى گشتیى فیدراڵى په‌سەند كرا و ئومێدى چاره‌سه‌رى یه‌كجاریى پرسی مووچه و شایسته داراییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان هه‌یه”.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان داوا لە مانگرتووان دەکات کۆتایی بە مانگرتنەکەیان بهێنن و دەڵێت، “په‌یام و داواكاریى مامۆستایان و مووچه‌خۆران به‌گشتی، به ته‌واوى به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان گه‌یشتووه، بۆیه داوایان لێ ده‌كه‌م ڕه‌چاوى بارى ته‌ندروستییان بكه‌ن و ده‌ست له مانگرتن هه‌ڵبگرن. هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه که هه‌رێمى كوردستان له هه‌وڵه‌كانى به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فیدراڵى عێراق”.