پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بڕیارە، سبەینێ سێشەممە4ی شوبات، ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری سووریا سەردانی ئەنقەرە بکات.
فەخرەدین ئاڵتون، بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ئاشکرایکرد، “سبەینێ سێشەممە، ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری سووریا بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە ئەنقەرە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، سەردانەکەی سەرۆک کۆماری سووریا لەسەر بانگهێشتی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیایە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە دیداری هەردوولادا تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی سووریا دەکرێت، بەتایبەت بوژاندنەوەی کەرتی ئابوری و سەقامگیری و ئاسایشی سووریا.