پۆڵه‌تیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سۆران عومه‌ر ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت، دوێنێ له كۆبوونه‌وه‌ى نێوان شاندى هه‌رێم و حكومه‌تى فیدراڵ گرژى دروستبووه و هۆكاره‌كه‌ى په‌یوه‌ندى به بابه‌تى ته‌وتین و لقه‌كانى بانكى ره‌شید و رافیده‌ین و راده‌ستكردنى داهات بووه.
سۆران عومه‌ر ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق، به پۆڵه‌تیك پرێسى راگه‌یاند: ئه‌وه‌نده‌ى من بزانم گرژییه‌كانى دوێنێى كۆبوونه‌وه‌ى شاندى هه‌رێم و حكومه‌تى فیدراڵ له‌سه‌ر بابه‌تى ته‌وتین و لقه‌كانى بانكى ره‌شید و رافیده‌ین بووه كه هه‌رێم پێى خۆش نییه بێنه‌وه.
سۆران عومه‌ر وتى: ئیراده‌ى رێككه‌وتن هه‌بێت و ته‌وتین بكرێت و داهات راده‌ست بكرێت و لیستى مووچه پاكبكرێته‌وه ئه‌وه رێككه‌وتنه.
وتیشى: عێراق ده‌ڵێت مووچه‌ى مانگى 12 م ناردووه، 441 ملیار دینارم ناردووه و هه‌ر ئه‌وه‌نده‌تان ماوه‌ته‌وه، بۆ مووچه‌ى مانگى یه‌ك ئه‌بێت رێككه‌وتن بۆ كۆى ساڵه‌كه بكرێت، ئومێد ئه‌كه‌م رێككه‌وتن بكرێت، ئه‌م كۆبوونه‌وانه بۆئه‌وه‌یه رێككه‌وتن بكرێت، له‌سه‌ر مووچه‌ى خانه‌نشینى كێشه‌ى زۆر هه‌بووه و ئه‌بێت ده‌ستكارى لیسته‌كان بكرێته‌وه، چونكه عێراق ئه‌ڵێت ئه‌بێت به‌جۆرێك یاساكه جێبه‌جێبكرێت و هه‌رێم به جۆرێكى دیكه جێبه‌جێى كردووه، لیسته‌كانیان چاككردووه و ئه‌مڕۆ كه دانیشتوون به‌ڵكو بگه‌نه ئه‌نجامى كۆتایى.
رونیشیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه‌مان باش بووایه‌ت مامۆستا مانى له خواردن نه‌ئه‌گرت بۆ مووچه كه‌سیش ئاوڕیان لێنه‌داته‌وه له به‌پرسانى ئه‌م حكومه‌ته.