لە هەرێم سێ ناوچەی پیشەسازی گەورە دروست دەكرێن

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان رایگەیاند، سێ ناوچەی پیشەسازی لەهەر سێ پارێزگای هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە دروستدەكرێن.

محەمەد شوكری سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان بە پۆڵەتیك پرێسی رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو دەست بەدروستكردنی ناوچەیەكی پیشەسازی لە هەولێر دەكرێت، یەكێكی تریش لە هەڵەبجە بنیات دەنرێت، كە بۆ ئەویش سەرقاڵی دیاریكردنی زەوین، ئەوەی سلێمانیش دەكەوێتە ناوچەی عەربەت كە هەزار دۆنمە و ئێستا خەریكی دەرخستەی پرۆژەكەن.

باسی لەوەشكرد، پرۆژەكان زیاتر پرۆژەی كشتوكاڵی و خۆراكی لەخۆیان دەگرن.

سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان ئەوە دەخاتەڕوو، دروستكردنی ناوچەی پیشەسازی هۆكارێك دەبێت بۆ كەمبوونەوەی رێژەی بێكاری لە هەرێمی كوردستان پێشبینیشی كرد بەهۆی ئەو پرۆژانەوە تا سێ ساڵی داهاتوو نیو ملیۆن هەلی كار برەخسێنرێت.

لە چەند ساڵی رابردوداو بەهۆی قەیرانی دارایی و نەبوونی بودجەوە حكومەت لە زۆربەی بوارەكاندا كاركردنی لە پرۆژەكاندا راگرت، بەڵام بۆ ئەمساڵ لەلایەن كەرتی تایبەتەوە بەشێك لە پرۆژەكان تەواو دەكرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا